نوێکرایەوە
ئاهەنگی پەیمانگەمان راگرت بۆ کاتێکی نادیار
خەڵکی دڵسۆز و ئازیزی باڵەکایەتی
دۆست و ئازیزانی باڵەکایەتی مەزن

ماوەی شەش ساڵە پەیمانگاکەمان لە پاڵ خۆشی دەربڕینی دەرچوانی قوتابیان، کاری بۆ زیندوو کردنەوەی روحی تەبایی و برایەتی کردووە لایەنی هونەر و کلتور وداب و نەریتی فەرامۆش نەکردووە و ملی داوەتە بەر ڕێکخستنی ڤیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی کە ئیستا کەوتووتە سەر ڕێگای راست و بەردەوامی پێدەدەین.
بۆ ئەمساڵیش وەک هەموو ساڵانی پێشوو مۆڵەتی فەرمیمان لە حکومەت و بڕیاری پەیمانگە وەرگرتووە
بۆیە لە ١-٥-٢٠٢٥ کە دەکاتە پێنج شەمە و پشووە ناکەوێتە رۆژی هەینی ئاهەنگێکی مەزن شایەن بێ بە باڵەکایەتی و میوانانی باڵەک لە خزمەت ئێوەی ئازیز دەبین.
لە ئایندەیەکی نزیک پرۆگرام و بەرنامەکانی بڵاو دەکەینەوە.
لێرەوە هەموو لایەک بێ جیاوازی بانگهێشت دەکەین و خۆشحال دەبین لەگەلمان بەشدار بن
گۆڕێ کۆران
هاتن بۆ هەمووانە
Join The Discussion